AP ١٤٠٢ جۆزەردان ٢٣ ٠٩:٢٨

مێهر لێکی دایەوە؛

شی کردنەوەی ئامانجەکانی ئەمریکا لە سووریا/لە دزینی نەوتەوە تا بووژانەوەی داعش

شی کردنەوەی ئامانجەکانی ئەمریکا لە سووریا/لە دزینی نەوتەوە تا بووژانەوەی داعش

بە شکستی داعش وەکوو باڵی سەربازی ئەمریکا لە سووریا، سەربازانی ئەمریکی ڕاستەوخۆ بوونە جێگرەوەیان و لە جیاتی داعش دەستیان کرد بە هەڵکۆڵین و دزینی نەوت و سەرچاوەکانی سووریا.

ئاژانسی هەواڵی مێهر، گرووپی نێودەوڵەتی:سووریا یەکێک لە ئەو ولاتانەیە کە بە هۆی دژایەتی لەگەڵ سیاسەتەکانی واشنتۆن خەساری زۆری هەر لە دزینی سەرچاوە سروشتییەکانەوە بگرە تا داگیر کردنی ناوچەگەلێک لە ئەو وڵاتە بە بیانووی جیاوازەوە لەوانە بەرەنگار بوونەوەی داعش، بەر کەوتووە.

لەلایەکی تریشەوە دیمەشق دەیەوێت کۆنترۆڵی سەرجەم ناوچەکان لەوانە ڕۆژهەڵاتی وڵاتەکەی بەدەستەوە بگرێت.

بە شکستی داعش وەکوو باڵی سەربازی ئەمریکا لە سووریا، سەربازانی ئەمریکی ڕاستەوخۆ بوونە جێگرەوەیان و لە جیاتی داعش دەستیان کرد بە هەڵکۆڵین و دزینی نەوت و سەرچاوەکانی سووریا.

دزینی نەوتی سووریا

ناوچەی ژێر کۆنترۆڵی هێزەکانی ئەمریکا و هێزەکانی هەسەدە بەردەوام ناڕەزایەتی هاووڵاتیانی خەڵکی ئەو ناوچەیە بەخۆوە دەبینن. حکومەتی دیمەشق چەندین جار جەختی کردووە کە ئەوان ئامانجێکیان جگە لە دزینی نەوتی ئەو وڵاتە و بوونی نایاساییان لەوێ نییە.

ئەرتەشی ئەمریکا سەرجەم دەروازە سنوورییەکانی ڕۆژهەڵاتی سووریای کۆنترۆڵ کردووە و لەوێوە خەریکی قاچاخی نەوتی ئەو وڵاتە بۆ عێراقە و ئاسایشی ئەو ناوچە لەلایەن ئەرتەشی ئەمریکاوە سپێردراوەتە دەستی کۆمپانیا ئەمنیەتییە تایبەتەکان.

ئەوان بە بیانووی گواستنەوەی کاروانی لۆجستیکی، هەر هەفتە هەوڵی گواستنەوەی نەوتی سووریا بە شێوەی قاچاخ دەدەن و بە کۆپتەر و فڕۆکەی جەنگی چاوەدێریی دەکەن.

پاڵپشتی کردنی داعش

ئەمریکا جگە لە ئەوە ڕۆڵی گرینگی لە پاڵپشتی کردنی داعش هەیە. چەندین جار مێذیاکان لە پاڵپشتی ئەمریکییەکان لە داعش بە ئەنجامی هێلی بێرن و دەرکردنی تیرۆریستانی داعشی لە ناوچەکە و داخستنی پاکێجی چەک و تەقەمەنی و بوردمانی ئەو هێزانەی کە لەگەڵ تیرۆریستەکان شەڕ دەکەن، هەواڵیان دابوو.

واشنتۆن پاگەندە دەکات کە بنکەی ئەلتنف بۆ بەرەنگار بوونەوەی داعشە بەڵام هێزەکانی هەرگیز تەقەیەکیشیان لە داعش نەکردووە. لە حاڵێکدا ئەو ناوچە لە بواری سیاسیشەوە زۆر گرینگە لە بەر ئەوەی کە ئەمریکا هەوڵ دەدات کە هێزەکانی بەرخۆدان نزیک لە ئەو ناوچە نەبنەوە.

ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی پاگەندە دەکەن لە ئەو بنکە سەربازییە بۆ پەروەردەی هێزە دژبەرەکانی سووریا بۆ بەرەنگار بوونەوەی داعش کەڵکوەردەگرن بەڵام لە ڕاستیدا ئامنجی سەرەکی ئەو گرووپە شەڕ لە دژی ئەرتەشی سووریا و هاوپەیمانەکانیەتی.

دیمەشق لە بەرانبەر ئەو جموجووڵە بێدەنگ نەماوە و بەدوای پەرەپێدان بە دەسەڵاتی خۆی لە ڕۆژهەڵاتی ئەو وڵاتەیە. دیمەش ق هاوپەیمانەکانی باش دەزانن کە ئامانجی ئەمریکا گوشاری ئابووری لەسەر دەوڵەت و گەلی سووریا لە ڕێگای دزینی کێڵگە گازی و نەوتییەکانیانە.

دیمەشق لە ڕێگای گرووپەکانی بەرخۆدانەوە هەوڵی بەرەنگار بوونەوەی داگیرکەرەکانی ئەمریکای داوە.

ئەوەی کە ڕوونە ئەوەیە کە سەربازانی ئەمریکی ئەبێ لە ناوچەکە بچنە دەرەوە چونکوو ئەنجامی بوونی ئەوان لە ناوچەکە بەس ناسەقامگیری و زیاد کردنی ئازارەکانی خەڵکی ناوچەکەیە.

News ID 46253

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha